کوردستانگرنگ

کەنەدا لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کریستینا ئالبرتین نوێنەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی تایبەت بە پرسی ماددەی هۆشبەر و تاوان کۆبوونەوە.

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم پێویستیان بە هاوکاریی زیاتر هەیە بە تایبەت لە ڕاهێنانی کارمەندانی پسپۆڕییە جیاوازییەکان، کەنەداش لەو بارەیەوە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکات”.

ئێستا پرۆژەیەکی لێکۆڵینەوە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کراوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی باشترین میکانیزم بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مادەدی هۆشبەر.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button