رێبەر ئەحمەد لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمێکی ئەڵمانیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 5/8/2024, رێبەر ئەحمەد, وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا، لەگەڵ موحتەرەم ئاراز,سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤیتنبێرگ ئەڵمانیا کۆبووەوە.
وەزیری ناوخۆ بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەت و گەلی ئەلمانیا ی کرد بۆ هاوکاری مرۆیی و سەربازی لە شەری دژی داعش، بەتایبەت هەرێمی بادن ڤێتنبێرک، بەتایبەتی بۆ پشتگیری بەردەوامیان بۆ ئاوارە و پەنابەران و هێنانی ژمارەیەکی ئافرەتی ومنداڵی لێقەوماوانی ئیزیدی لە کوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا.
سەرۆکی پەرلەمان سوپاس و ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەرامبەر پێشکەشکردنی هاوکاری و حەواندنەوی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران و داکۆکیکردن لە چەسپاندنی بەهاكانی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی لە ھەرێمی کوردستان.
بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە نێوان هەردوو هەرێم لە رووی ئەمنی و کولتووری و گرنگیی بەردەوامی هاوکاری مرۆیی و هەوڵی هاوبەش بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.