ھێزەکانی ئەمنییەکانی عێراق خرانە حالەتی ئامادەباشییەوە
بەهۆی شەڕ و رووبەڕبوونەوەی هێزەكانی هەسەدە و هێزی عەشایرە عەرەبەكان لە پارێزگای دێرەزوور لە سوویا، مەترسی و هەڕەشە لەسەر سنووری عێراق-سووریا لە لای پارێزگای نەینەوا دروست بووە، هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، گومان دەكرێ رووداوی “نەخوازراو” رووبدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2024، سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا لەسەر سنووری سووریا، خرانە ئەو پەڕی ئامادەباشی سەربازییەوە.
سەرچاوەیەك ئەوەی خستە ڕوو، بەهۆی ئەوەی شەڕ لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و هێزە عەشایرە عەرەبەكان رووی داوە، ئەو هێزانە خراونەتە ئامادە باشییەوە.
لە پارێزگای درێزوور، شەڕ و ڕووبەڕبوونەوەی توند لە نێوان هێزەكانی هەسەدە و “عەشایرە عەرەبییەكان” رووی داوە و هێزەكانی ئەمریكا دەستوەردانیان كردووە بۆ پشتیوانیكردن لە هێزەكانی هەسەدە.
سەرچاوەكە دووپات لەوە دەكاتەوە، ترس هەیە لەوەی رووداوێكی “نەخوازراو” رووبدات، بۆیە هەموو ئامادەكارییەك كراوە.
هاوكات حەمید یاسری ئامر لیوای ئەنساری مەرجەعییە، داوای لە هەموو چەكدارەكان كردووە، ئەوانەی مۆڵەتیشن بگەڕێنەوە دەوام بۆ ئامادەبوون و بەهێزتركردنی ئەمنی لە كەرتی نەینەوا.
بەگوێرەی هەواڵ و سۆشیاڵ میدیا، مەترسی لەسەر سنووری عێراق-سووریا لەلای پارێزگای نەینەوا هەیە، دوای ئەوەی چەكدارەكانی عەشایرە عەرەبەكان لە دێرەزوور ناوچەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد و رووبەڕووی هەسەدە و ئەمریكا بوونەتەوە.
هێزەكە بەناوی (هێزی عەشایر) خۆی ناساندووە، هەسەدەی لە شاری ئەبو حەمام لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەركردووە و كۆنتڕۆڵی كردووە.
ژێدەر
کوردستان پرێس