حکوومەتی ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی گرنگ لەهەرێمی کوردستان دەڕوانێت
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە و ڕایگەیاند: حکومەتی ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی گرنگ لەهەرێمی کوردستان دەڕوانێت.
شەممە 10ـی ئابی 2024، پێشەوا هەورامان گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن لەگەڵ تریفە عەزیز بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئۆفیسی نیکی سۆفتنێس بەڕێوەبەری عێراق و سوریا، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەتەوە.
وەک پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بۆ کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا، باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئەمەریکا،بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم،ئازادی کاری میدیا لەهەرێمی کوردستان و هەڵبژاردن و چەند بابەتێکی دیکە لەماوەی کاتژمێرێکدا باسکران،دەڵێت: نیکی ڕایگەیاند”حکومەتی ئەمەریکا وەک هاوپەیمانێکی گرنگ لەهەرێمی کوردستان دەڕوانێت و مەبەستییەتی کە ئارام و سەقامگیربێت و لەنزیکەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، هاوکات بە پەرۆشن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەکەشێکی ئارامدا”