رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

وەزارەتى دارایی عێراق رەتیکردەوە کێشەى کەمیى پارەى نەختینەى هەبێت و دەڵێت، مانگانە 7.5 تریلیۆن دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق تەرخان دەکات.

ئەو وەزارەتە لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـى ئابی 2024 بڵاویکردەوە، رایگەیاندووە، ئەوەى لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بڵاوکراوەتەوە بۆ مانگى تەممووز و مانگەکانى دواتر “راست نین” و مانگانە نزیکەى 7.5 تریلیۆن دینارى تەرخان کردووە بۆ مووچەى فەرمانبەران، چاودێریى کۆمەڵایەتى، خاوەن پێداویستیى تایبەت و دەرماڵەى قوتابیان و مووچەى موختارەکان. 

وەزارەتى دارایی عێراق دەڵێت: خەرجیی ساڵى 2023 گەیشتووەتە 145 تریلیۆن دینار، لەکاتێکدا داهاتى نەوتى و نانەوتى 135 تریلیۆن دینار بووە، ئەو کورتهێنانە بە پارەى ماوەى 2022 پڕکراوەتەوە. 

ئەو روونکردنەوەیە لەبارەى نەبوونى کێشەى پارەى نەختینە لەکاتێکدایە، وەزارەتى دارایی فیدراڵ مووچەى مانگى تەممووزى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى نەناردووە.

ژێدەر

رووداو

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button