کوردستانگرنگ

حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بەنداوێکەوە کێشەی کەمئاوی هەولێر چارەسەر دەکات

وابڕیارەی لە بەنداوی گۆمەسپانەوە ئاوی پاك بۆ چەند گەڕەكێكی هەولێر دابین بکرێت.

ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕایگەیاند: لەڕێگەی پڕۆژەیەكەوە ئاوی پاك لە بەنداوی گۆمەسپانەوە بۆ كەسنەزان و بنەسڵاوە و گەڕەكی هەشتی حەسارۆك و هەر گەڕەكێكی دیكەی هەولێر دابین دەكەین كە گرفتی كەمئاوییان هەیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی بیر و هەرسێ پڕۆژەی ئیفرازی یەك و دوو و سێ، ئاوی پاك بۆ دانیشتووانی شاری هەولێر دابین دەكرێت، بەڵام هێشتا چەند گەڕەكێك گرفتی كەمئاوییان هەیە.


لە ئیستاشدا، لە پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپان، ئامادەكاریی بۆ ڕاكێشانی ئاوی پاك كراوە و پرۆسەی ڕاكێشانەكەش دوو ساڵ دەخایەنێت.


بەنداوی گۆمەسپان، گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر و سێیەمی سەر ئاستی هەرێمی كوردستانە، توانای گلدانەوەی 97 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button