رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

وادەی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیاریکرا

وەزارەتی دارایی عێراق ئەم پێنجشەممەیە دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک لەنێوان لیژنەی دارایی، پارێزگاری بانکی ناوەندی، وەزیرانی دارایی، نەوت و پلاندانان لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دارایی لە بەغدا بەڕێوەچوو.

د. خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارای کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە گوتی، “تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند ئەم پێنجشەممەیە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن”. 

لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش تەیف سامی بە پەرلەمانتارانی گوتووە؛ تاوەکو ئێستا وردبینی تەواو نەبووە، پێویستیشی بە ڕەزامەندی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە بۆ ناردنی.
ژێدەر

ئاڤا

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button