جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
ئەمریكا هەرێمی كوردستان دڵنیادەکاتەوە
كونسوڵی گشتیی ئەمریكا: “كوردستانیان دڵنیابن ئەمەریكا لەگەڵتان دەمێنێتەوە.”
ئێوارەی چوارشەم 14ی ئاب، لە هەولێری پایتەختی كوردستان، ڕێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر و دەستبەكاربوونی ستین بریتنی كونسوڵی نوێ بەڕێوەچوو.
مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی پێشووی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە ڕێوڕەسمەكەدا ڕای گەیاند، بۆ ئەوانەی دەڵێن ئەمەریكا جێتان دەهێڵێت، دڵنیابن ئەمەریكا لەگەڵتان دەمێنێتەوە، ساڵی داهاتوو گەورەترین كونسۆڵگەریی لە هەولێر دەكەینەوە.
ئەم قسانەی كونسوڵی پێشووی ئەمریكا دوای ئەو دەنگۆیانە هات كە دەڵێن، ئەمەریكا لە عێراق دەكشێتەوە و لە كوردستانیش نامێنێت، بەڵام ئەمەریكا چەندان جار دڵنیایی داوە كە وەك هاوبەشێك لەگەڵ كورد لە كوردستاندا دەمێنێتەوە.
Facebook Comments Box