کوردستانگرنگ

یەکێتی پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە، 15/8/2024 مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پەیامێک ئاراستەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە دەکات.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاوێکی دۆستانە

لەیادی حەفتاو ھەشت ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین

ئەمڕۆ کوردستان لە ھەرکاتێک زیاتر پێویستی بە ھەماھەنگی و پێکەوە کاردن و پتەوکردنی ریزەکانی ھەیە لەسەر بنچیینەی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان ،بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، لە پێناوی چاککردن و گەشەپێدانی زیاتری حوکمڕانی ھەرێم لە رێی ئاوەدانی ئیستحقاقە نەتەوەیی و مافە دەستورییەکانمان لە عێراقی فیدڕاڵدا.

بێگومان ھەڵبژاردنی داھاتووی کوردستانیش دەرفەتێکی باشە بۆ نوێکردنەوەی ئەزموونی دیموکراتی و باشکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵکەکەمان کە ئامانجی بنەڕەتی کوردایەتی و خەباتی رەوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە.

ئومێد دەکەین ئەم یادە ببێتە فاکتەری پتەوکردنی گیانی ھاوکاری ولێک تێگەیشتنی زیاتری نێوان گشت لایەنەکان
بە ھەردوو حزبیشەوە .

ھەر سەرکەوتووبن و دووبارە پیرۆزە

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button