رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

کوردێک بە ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە سەر مانگ

بۆ جاری یەکەم لە مێژووی عێراق و هەرێمی کوردستاندا؛ گەنجێکی زاخۆ بە ئاڵای کوردستانەوە دەچێتە سەر مانگ.

دادڤان عسمەت ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-08-2024، ڕایگەیاند، پێشتر بە ئاڵای کوردستانەوە و لەسەر تێچووی خۆی، چووەتە سەر لوتکەی چیای ئێڤرێست و ساڵی 2025ـیش دەچێتە سەر مانگ.

ئەو گەنجە کوردە باسی لەوەش کرد، بە بەهای زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆ کردووە کە ئیلۆن مەسک، بازرگان و سەرمایەداری ئەمەریکی خاوەندارێتی دەکات، بە ئامانجی ئەوەی ساڵی داهاتوو بیبەنە سەر مانگ.

دادڤان عسمەت باسی لەوەش کرد، “دەمەوێت ببمە یەکەم کورد و یەکەم دانیشتووی عێراق کە بچێتە سەر مانگ. خولیایی منداڵیمە و دەمەوێت ئاڵای کوردستان لەسەر مانگ بەرز بکەمەوە”.

ئەو گەنجەی زاخۆ بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر مانگ دەبێت و ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کردووە، جلوبەرگ، خواردن، ئاو و هەموو پێدوایستییەکانی دیکەی بۆ دابین دەکات.

ساڵی 1969 بۆ جاری یەکەم مرۆڤ توانی بچێتە سەر مانگ، ئەو کاتی دوو کەس بوون؛ نێلی ئارمسترۆنگ و بۆز ئاڵدرن. لەو کاتەوە تاوەکوو 1972 بە گشتی 12 کەس چوونە سەر مانگ کە هەموویان لەلایەن ناساوە نێردران، دوایین دوو کەس کە چوونە سەر مانگ جێن سێرنان و جاک شمیت بوون.

ژێدەر

K24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button