كەشوهەوای ناوچەكانی هەرێم گۆڕانكارییان بەسەردا دێت و پلەكانی گەرما بەنزیكەی دوو پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشنبیییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش (1-2) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.
سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی :41
دهۆك : 42
كەركوك : 46
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 46
Facebook Comments Box