رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی حەوت و هەشت

بەوگوێرەی زانیاریەکان، ئەگەر هەیە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئاب (حەوت و هەشت)ـی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 30 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق تەنها 36 ملیار دیناری بۆ مووچەی ئەو مانگە خەرج کردووە.

جیا لەمەش، ڕۆژی سێشەممە، 27-08-2024، وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 550 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان خەرج کرد، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئەو مانگەی ڕەوانەی بەغدا نەکردووە.

ئەگەر هەیە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان خەرج بکات؛ جیا لە خەرجکردنی دوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان.

تاوەکوو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی زیادکردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ سەر هەژمارە بانکییەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕانەگەیاندووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە، لەبارەی ئەوەی، بۆچی بەشێکی مووچەی مانگی ئابی خەرج کردووە، لە کاتێکدا لیستەکەیان بۆ نەچووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button