کوردستانگرنگ

وەهاب هەڵەبجەیی رۆژنامەنووسێكی دیاری شاری سلێمانی دەستگیر دەکات

رۆژنامەنووسێكی سلێمانی بەهۆی بڵاو كردنەوەی هەواڵی دەرچوونی فەرمانی گرتن بۆ “وەهاب هەڵەبجەیی” لە كەیسی هاوكار جافدا، 12 سەعات لە زیندانی فەرماندەیی گیرا.

ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئەیلوولی 2024، بەشدار بازیانی كە رۆژنامەنووسێكی بنكۆڵكاری دیاری سنووری سلێمانییە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە، دوای 12 سەعات دەستبەسەری ئازاد كرام. 

لەبارەی هۆكاری گیرانەكەیشیەوە ئاماژەی داوە كە ماوەی 12 سەعات لەسەر داوای وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی لە گرتووخانەى فەرماندەیی دەستبەسەر كرام و نیگەرانی و سەرسوڕمانی خۆیشی نیشان داوە لەوەی كە لەناو هەواڵی پەنجا رۆژنامەنووسدا، وەهاب هەڵەبجەیی تەنیا سكاڵای لەو كردووە.

“ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو فەرمانی گرتنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەرچووە لە كەیسی هاوكار جافدا و ئێمەیش هەواڵەكەمان بڵاو كردووەتەوە، دەبوو چیمان بكردبا؟” لە بەشێكی تری روونكردنەوەی هۆكاری گیرانەكەیدا بازیانی وای نووسیوە. 

لە بەشێكی تری نووسینەكەیدا لەگەڵ هەواڵی ئازاد بوونی دوای 12 سەعات دەستبەسەری، بەشدار بازیانی نووسیوویەتی: هیچ ناڵێم ، بەس تەنیا دوو ڕۆژە پەیکەری “بەرگری لە ڕۆژنامەنووسان” کراوە. جێگەی باسە ئەمە دوای ئەوە دێت كە دوو رۆژ لەمەوبەر و تەنیا هەفتەیەك دوای داخستنی دەزگای چاودێر و بنكەی گەلاوێژ لە 14ی ئەم مانگەدا قوباد تاڵەبانی لەبەردەم مایكی چەندان دەزگای رۆژنامەوانیدا ئەوەی گوت كە سلێمانی یەكەمی عێراقە لە ئازادی رادەربڕین.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button