جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە لوبنان كۆدەبێتەوە

بەهۆی تەقینەوە بەردەوامەکانی ئامێری پەیوەندیکردن لە لوبنان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارە دووسبەی هەینی كۆببێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایش لە كۆبوونەوەی رۆژی هەینی داهاتوودا، تاوتوێ و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە وڵاتی لوبنان دەكات.

دوو رۆژە لەسەر یەك بە هێرشی ئەلیكترۆنی، ئیسڕائیل هەزاران ئامێری پەیوەندیكردنی پێجەر و بێتەل دەتەقێنێتەوە، دوێنێ بەهۆی تەقینی ئامێرەكان دەیان كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 3 هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆش بەهەمانشێوە بەهۆی تەقینی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان 9 كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 300 كەسی دیكەش بریندار بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button