رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

چین بە سێ پرۆژە ژینگەی هەرێمی کوردستان پاکتر دەکاتەوە

کۆنسووڵی گشتیی چین راگەیاند، هەوڵدەدەین پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان کەم بکەینەوە، بۆ ئەمەش سێ پرۆژەیان تاوتوێ کردووە.

لیۆ جیۆن، کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەولێر، لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: “من ماوەی نزیکەی ساڵێکە لێرەم. دەبینم کەشوهەوای ئێرە وا گەرمتر دەبێت. رەنگە ئێمە بەشێک بین لە هۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا، بڕوام وایە پاراستنی ژینگە زۆر گرنگە بۆ هەرێمەکە. ئێمە لە چین لە وزەی پاکدا زۆر باشین. ئێمە تەکنەلۆژیای نوێمان هەیە کە دەتوانین پێشكێش بەم هەرێمەی بکەین بۆ ئەوەی پیسبوونی ژینگە کەمبکەینەوە، ئەوەش لە رێگەی پەرەدان بە وزەی پاک، وەک وزەی خۆر”. 

سەبارەت بە بوونی پرۆژەیان لەبارەی ژینگە و کەشوهەوا، کۆنسووڵی گشتی چین باسی لەوە کرد، “هێندەی من بزانم، لانیکەم سێ پڕۆژە تاوتوێکراون بۆ ئەوەی کۆمپانیا چینییەکان لەگەڵ هاوبەشە خۆجێیەکانیان کاربکەن بۆ ئەوەی سێ وێستگەی وزەی خۆر دابنێن.”

ئەم لێدوانی کۆنسووڵی چین دوای ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمی دامەزراندنی 75 ساڵەی کۆماری میللی چین لە هەولێر بەڕێوەچوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button