کوردستانگرنگ

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەستگیر دەکات

خاوەنی بەكارهێنەر و گرووپی “مەلەفە زەخمەكان” لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر هەژماری “دادە تیكتۆك” تۆمار كرا، توانرا شوێن و ناسنامەی خاوەنی پەیجەكە دیاری بكرێت و دەركەوت تۆمەتبار خاوەنی گرووپەكانی “مەلەفە زەخمەكان”ی تێلیگرام و “شۆخان”ی سناپ چاتیش بووە، وەك خۆیشی ددانی پێدا دەنێت بەناوی كچانەوە قسەی كردووە و وای زانیوە كە ئاسایش بیری بۆ ئەوە ناچێت كوڕە و ناتوانرێ بگیرێ.

ئەمڕۆ شەموو 21ی ئەیلوولی 2024، لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، دوای ئەوەی لە لایەن چەند هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمار کرا لەسەر هەژماری “دادە تیکتۆک”، کە هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی گرتەڤیدۆیی و وێنەی لە چەند کەسێک کردبوو، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە ڕێگای تیمی تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون توانیمان شوێن و ناسنامەی بەکارهێنەری “دادە تیکتۆک” ئاشکرا بکەین، بە ناوی (م،هـ،م) و گیرا.

ئاسایش ئاماژەی داوە، لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباری ناو هاتوو، بۆمان دەرکەوت هەمان تۆمەتبار خاوەنی گروپی “مەلەفە زەخمەکان”ە، لە تۆڕی “تێلیگرام” و خاوەنی هەژماری ” شۆخان”ـە لە سناپ چات.

لەبارەی سروشتی تاوانەكانیشییەوە، ئاسایش روونی كردووەتەوە، لەبەرئەوەی تۆمەتبار کەسێکی شارەزایە لە بواری تەکنیکی و لە شێوازی گفتوگۆکردندا توانیویەتی دەنگی خۆی بۆ ئافرەت بگۆڕێت و وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی چەند پیاو و ئافرەتی تۆمار کردووە و لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەکانیان بڕێکی زۆر پارەی وەرگرتووە.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی ئاسایشی هەولێردا وەك هەمیشە هۆشداری دراوە و هاتووە، سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین کە هەمیشە هاوکاری دەزگاکەمانن لە پێدانی زانیاری و داوا دەکەین کە ئاگەداری پێوەندییەكانیان بن لە تۆڕەکانی پێوەندی و متمانە بەکەسانی نەناسراو نەکەن، تاکو نەبنە قوربانی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button