وەزارەتی پێشمەرگە: لەکاتی شەڕدا ڕێز له ئافره‌تان و ژنان دەگیرێت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو دەبن.
سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه داكۆكیكاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان بووه، له‌مه‌ودواش درێژه به‌م سیاسه‌ت و بنەما و بیر و باوەڕەی ده‌دات و به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ڕێزگرتن له مافه‌كانی ئافره‌تان و ژنان و زیاتر له‌كاتی ململانێ و شه‌ڕو ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هه‌وڵده‌دات كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌ت و جه‌سته‌ی خانمان پارێزراو بن، ئاماژە بەوە دەکات کە له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیار و فەرمانی ڕاشكاوانه ده‌ركراوه بۆ قەدەغەکردنی هەر جۆرە توندوتیژیەکی سێکسی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لە کاتی ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێک، بەتایبەتی دژی ژنان و کچان.
دەشڵێت: له بڕیار‌و فه‌رمانه‌كاندا ئاماژە بەوە دراوه کە توندوتیژی سێکسی لە ململانێی چەکداریدا لەوانەیە ببێتە تاوانی نێودەوڵەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی دژی بە مرۆڤایەتی و جینۆساید، ئه‌مه‌ش لێپرسینه‌وه‌و ناوزڕاندنی به‌دواوه ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیده‌كاته‌وه كه بەردەوامی بە كه‌لتووری مرۆڤدۆستی دەدات و هەوڵدەدات بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ئافره‌تان و منداڵان و پێكهاته‌كان و پاراستنی کەرامەت و بەرزڕاگرتنی مافەکانی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایەتییه‌كان.
ئاماژەی بەەشکردووە، پابەند دەبێت بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لەوانەش ڕێککەوتننامەی یه‌كه‌می جنێڤ کە ئافره‌تان بەهۆی ڕەگەزیانەوە پێویستە بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
سەرباری قەدەغەکردنی دەستدرێژی سێکسی و لەشفرۆشی زۆرەملێ یان هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ناشایستە و قەدەغەکردنی هێرشکردنە سەر ژیان و جەستە، بەتایبەتی کوشتن بە هەموو شێوەکانییەوە، شێواندن، مامەڵەی دڕندانە و ئەشکەنجەدان، هێرشکردنە سەر کەرامەتی کەسی، بەتایبەتی مامەڵەی سوكایه‌تی و ئه‌تككردن.