کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی: لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ لایەنە هاوپەیمانەکانی پێکهاتەی مەسیحی کۆبووەوە.

لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی، لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە:

ئەمڕۆ لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی کۆبووینەوە .

ئاماژەمان بە وە دا کە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان ، بە تایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن ، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.

هەروەها دووپاتمان کردەوە کە جێی شانازییە، پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتی مەسیحییەکان بووە و لە سایەی پارتیدا ، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت .

هاوپەیمانیی مەسیحی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانیی بێسنووری جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕی کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بووە و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاوەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button