کوردستانگرنگ

کابینەی نۆیەم زیاتر لە 5 هەزار پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات

وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێم، لەڕاگەیەنراوێکدا زیاتر لە 5 هەزار پرۆژەی جێبەجێکراوی کابینەی نۆیەمی ڕاگەیاند.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان:


لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا، زیاتر لە پێنج (5) هەزار پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بە گوژمەی (4,663,475,902,888)دینار، لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە كە بەشی زۆری پرۆژەكان تەواوكراون و بەشێكیشیان ئێستا لە قۆناغی كاركردندان و لە ماوەی دیاریكراودا تەواو دەبن.

بەپێی ڕاپۆرتێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمی حكوومەت بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و پڕۆژەی دیكە، بە گوژمەی (4,663,475,902,888)دینار، زیاتر لە 5 هەزار و 44 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ كراون.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەكان لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و داهاتی فەرمانگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بودجەی ئاسایی و بودجەی تایبەت و چەند پڕۆژەیەكیش لە ڕێگەی ڕێكخراو و زانكۆ و ئاژانسە بیانییەكان جێبەجێ كراون.

وێڕای ئەو پڕۆژانە، ئێستا ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەی دیكە پێشنیازكراون و لە ماوەی داهاتوودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.

پۆلێنكاری پڕۆژەكان بەپێی سێكتەرەكان:
1-سێكتەری شارەوانی: لە سێكتەری شارەوانیدا، (2004) پڕۆژە بە گوژمەی (2,795,337,323,322)دینار، جێبەجێ كراون.

2-سێكتەری ئاو: لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، (2755) پڕۆژە بە گوژمەی (1,785,248,176,551)دینار، جێبەجێ كراون.

3-سێكتەری شوێنەوار: لە سێكتەری شوێنەواردا، (167)پڕۆژە بە گوژمەی (34,148,075,900)دینار، جێبەجێ كراون.

4-سێكتەری گەشتوگوزار: لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، (118)پڕۆژە بە گوژمەی (48,742,327,115)دینار، جێبەجێ كراون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button