کوردستانگرنگ

دوو ساڵ بەسەر تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف بەدەستی یەکێتی تێپەڕ دەبێت

رۆژی 7 ی تشرینی یەكەمی 2022، دوو ساڵ لەمەوبەر، لە كردەوەیەكی تیرۆریستی وەهاب هەڵەبجەیی و دارودەستەكەی، لە شاری هەولێر کردەوەیەکی تیرۆریستیان ئەنجامدا، دوای بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلەكەی و تەقاندنەوەی، بەو هۆیەوە ئەفسەری باڵای دژە تیرۆر هاوكار جاف شەهید بوو و هاوسەر و دوو منداڵی و خوشكێكیشی لەگەڵیدا بریندار بوون .

زۆری پێنەچوو، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە كواڵیتی بەرز ڤیدیۆ چۆنییەتی كردە تیرۆریستییەكەی لە هەولێر ئاشكرا كرد كە چەند ئەندامێكی دژەتیرۆری یەكێتی کە (تا ئێستە نەگیراون) دێنە هەولێر و عەقید هاوكار جاف تیرۆر دەكەن.

هەرچەندە دوو ساڵ تێپەڕبووە بەڵام تۆمەتبارانی سەرەكی تیرۆری عەقید هاوكار جاف لەلایەن سەرانی یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی داڵدە دراون و ئامادە نیە رادەستی یاسایان بکات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button