کوردستانگرنگ

وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیەنرا

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەکان تەواو کراوە. دەشڵێت: “بۆ ناردنی 300 ملیار دیناری تەمویلی هێزە ئەمنییەکان، تەنیا واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری ماوە و چاوەڕێی ناردنین.”

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “کۆتایی هەفتەی ڕابردوو تەمویلی مووچەی مانگی نۆ، کە 598 ملیار دیناری فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست بوو، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.”

ئاماژەی بەوەش دا: “300 ملیار دیناری تەمویلی هێزە ئەمنییەکان ماوە، دوێنێ وردبینیی لیستەکان تەواو کرا و ناردنی پارەکە تەنیا واژۆی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری ماوە.”

سەرچاوەکەی دارایی جەختی کردەوە، چاوەڕوانن ئەمڕۆ ڕێکارەکان تەواو بکرێن. گوتیشی: “ئەگەر هیچ نەیەتەپێش، ڕەنگە ئەمڕۆ تەمویلی 300 ملیارەکە بنێردرێ.”

ئەوەشی خستە ڕوو، دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، مووچەی مانگی نۆ ئامادە دەبێت. گوتیشی: “هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دەدرێت.”

شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: “لە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ، پارەی تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆ دەنێردرێت و ئەم مانگە مووچەی مانگی نۆش دابەش دەکرێت.”

ڕۆژی 4ی 10، مەسعود حەيدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق، بڵاوی کردەوە: ” لە چەند رۆژی داھاتوو باقیی مووچەی مانگی نۆی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.”

لە ڕۆژی هەینی 4ی 10وە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت کراوە و ڕۆژی 8ی 10 کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button