کوردستانگرنگ

بەگوێرەی راپرسیەک سەدا 62ی دەنگی هەولێر بۆ پارتی و سەدا 4,9ی بۆ یەکێتی دەبێت

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكی دامەزاراوەیەكی ئەمریكی و كۆمپانیایەكی ناوخۆی و دەزگای میدیایی بوار، 62%ی هاوڵاتیانی هەولێر، پشتیوانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.

دامەزراوەكى ئه‌مه‌ریكى دوو راپرسی گه‌وره‌ و فراوانى به‌ر له‌ هەڵبژاردن و لە ماوەی کەمپینی هەڵبژاردن بۆ دەرەنجامی بارودۆخی گشتی پێش هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاییه‌كى ناوخۆیى له‌ بوارى توێژینه‌وه‌ و راپرسى به‌ هاوكارى ده‌زگاى بوار لە هەر چوار بازنه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵەبجە ئەنجامداوە.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەكە لە سنوری پارێزگای هەولێر، ئەو پرسیارە لە هاوڵاتیان كراوە پشتیوانی كام لیست دەكەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، (25.8%)ی هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر خۆیان یەكلایی نەكردووەتەوە كە دەنگ بە كام لیست دەدەن و (3.6%)یشییان بڕیارییان داوە كە دەنگ نەدەن.

لەو هاوڵاتیانەشی كە خۆیان یەكلاییكردووەتەوە پشتیوانی لە حیزبێكی سیاسی بكەن، ئەنجامی ڕاپرسییەكە بەم شێوەیە بووە: (62.1%)ییان پشتیوانی لە پارتی و (4.9%)یشی یەكێتی و (2.1%)یش نەوەی نوێ. بە هەر یەك لە بەرەی گەل و یەكگرتوو، كۆمەڵ و هەڵوێست (%4)ە.

بوار

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button