
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانی تا كاتژمێر 12:00 بڵاوكرده‌وه و پارێزگای هه‌ولێر به ڕێژه‌ی %34 هاووڵاتییان به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردووه و ده‌نگییان داوه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، تاكو كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ له بازنه‌ی هه‌ولێر ڕێژەی بەشداریکردن 34٪ و له بازنەی دهۆک ڕێژەی بەشداریکردن له 27٪ و له بازنەی هەڵەبجە ڕێژەی بەشداریکردن له 37٪، بووه، هه‌رچی بازنه‌ی سلێمانییه كۆمیسیۆن هیچ ئامارێكی تائێستا بڵاونەکردووەتەوه.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ش كۆمیسیۆن ئاشكرای ده‌كات، پرۆسه‌كه زۆر به باشی به‌ڕیوه‌ده‌چێت و تا ئێستا هیچ گرفتێك ڕوی نه‌داوه.
Facebook Comments Box



