
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەچڕی بەردەوامین، تاوەکوو پڕۆژەکانی 8ی حەسارۆکان لە وادەی دیاری کراوی خۆیان تەواو بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/10/2024، پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دەستی ئاوەدانی و بە ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتیان، کارکردن لە پڕۆژەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە زۆنەکانی 8ی حەسارۆکان بەچڕی بەردەوامە، تاوەکوو پڕۆژەکان لە وادەی دیاری کراوی خۆیان تەواو بکرێت.”
Facebook Comments Box



