كێشه‌كانی یه‌كێتی له سنووری هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته لوتكه و سه‌رجه‌م ئاراسته جیاوازه‌كانیش ئاماده‌نین دۆخه‌كه هێور ببێته‌وه به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی ته‌وجیهاتی ده‌نگدانی تایبه‌ت.
ئارام دێمهكاری، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كات،”كێشه‌كانی ئێمه زۆر بووه، له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، چه‌ند كه‌سێكیش بێڕه‌حمانه هه‌وڵی ڕه‌شكردنی چه‌ند كاندیدێكی ده‌رنه‌چوو ده‌ده‌ن”.
دێمهكاری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات،”سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان كوڕانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵن، چونكه ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م ئاراسته‌كان بكه‌ونه ژێر ڕكێفی ئه‌وانه‌وه تاوه‌كو خۆیان خاوه‌ن بڕیاری كۆتایی بن”.
Facebook Comments Box