کوردستانگرنگ

لیستی مووچەی مانگی 10 دەگاتە بەغدا

وابڕیارە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بچێتە بەغدا و لیستی مووچەش لەگەڵ خۆیان دەبەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردبینی بۆ لیستی مووچە کردووە، دوای هەڵبژاردن لیستەکە بۆ حکوومەتی فیدراڵی دەنێردرێن و مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە کە بکرێتەوە موزایەدەی سیاسیی.

گوتیشی: دوای سەردانەکی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، کێشەی مووچە بە شێوەیەکی ڕێشەیی چارە کراوە، بۆیە لە مانگەکانی داهاتوو، مووچە لە کاتی خۆیدا دەنێردرێت و دوا ناکەوێت.

جێگری سەرۆکی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، باسی لەوە کرد، ئێستا ئامانجمان هاوتاکردنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ عێراق، لەم پێناوەش پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی زۆری داوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button