
سۆران جەمال تاهیر، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وازی لە حیزبەکەی هێناوە و چووەتە پاڵ لاهوور شێخ جەنگی.
رۆژی دووشەممە 04-11-2024، لە بارەگای بەرەی گەل لە هەولێر، سۆران جەمال تاهیر لەپاڵ لاهوور شێخ جەنگی و شادمان مەلا حەسەن دەرکەوت، ئەمەش لەکاتی پێشوازیکردن و کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بەسەرۆکایەتیی عەلی باپیر. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کردووە.
سۆران جەمال تاهیر لە کۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هەڵبژێردرا، بەڵام دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمموزی ساڵی 2021 لەلایەن بەرپرسانی ئێستای حیزبەکە پشتگوێخرا و لە کۆنگرەی پێنجەمی ساڵی 2023 پۆستەکەی لەدەست دا.
Facebook Comments Box