بەدەل بەرواری: هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەبەردەست نیە بۆ ساختەکاری، تەنها ئەو بەڵگانە نەبێت کە کاندید یا کەسوکارییان دەنگیان نەماوە
بەدەل بەرواری ، کاندیدی سەرکەوتوی رەوتی هەڵوێست لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا:
-ساختەکارییەکی زۆر و بەشارەزایی کرا لەم هەڵبژاردنەدا، کەسوکارمان تەنانەت کاندید دەنگی بەخۆی داوە بەڵام بۆی حساب نەکراوە.
-هیچ بەڵگەیەکی فەرمیمان لەبەردەست نیە بۆ ساختەکاری، تەنها ئەو بەڵگانە نەبێت کە کاندید یا کەسوکارییان دەنگیان نەماوە.
-بەڵگەیەک کە پێشکەشی دادگای بکەی لەسەر دیزاینکردنی ئامێرەکان بەڕاستی ئەم بەڵگەیەمان نیە.
-دەبووایە هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان یەک دەنگ بوونایە سەبارەت بە بایکۆتکردنی پەرلەمان.
-بە پارتی و هەموو لایەنەکانی تر دەیانزانی کە بەشی چەند کورسییەک دەنگ دەهێنم، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەڕەشە کەکەسی نزیکیش نەیدەوێرا بڵێ دەنگ دەدەم دەنگەکانیشییان بردم.
-بەداخەوە هەندێک بەهۆی ئەجێندای دەرەکی کە دەڵێ تۆ حەقت نەبێ هەندێکی تر بە هۆکاری تر نەتوانراوە یەک دەنگ بن.
-من خۆم هێشتا بڕیاری کۆتایم نەداوە کە بچمە پەرلەمان، بەڵام ئەو کەسەی دەنگی بەمن داوە بەڕاستی سەرکێشی و ئازایەتی زۆری کردووە لەژێر ئەو هەموو هەڕەشە و فشاری دەرکردن و تەڵاق پێخواردن هێشتا هاتبێت دەنگ بە من بدات یا لایەنێکی تری ئۆپزسیۆن ئیتر چۆن ڕازی دەبێت سبەی دەنگەکەی بڕوات بۆ پارتی و یەکێتی.
-ئەگەر هەموو لایەنەکان پێکەوە بایکۆتی پەرلەمانی کرد تا ڕۆژی سوێندخواردنی پەرلەمان ئەوا من پێش هەموویان بایکۆت دەکەم.
-بایکۆتی پەرلەمان لە قازانجی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێییە، کورسی و دەنگەکانمان دەچن بۆ ئەوان.