رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی کۆبوونەوەکەی سودانی

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەولێر بڵاوکردەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەيه‌كدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومەتی هەرێمى كوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، هەروەها بارودۆخی وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کران”.

ئەوەش هاتووە، “به‌ڕێز سەرۆکوەزیران ئه‌لسوودانی، پیرۆزبایی لە هەرێمى كوردستان کرد بۆ سەرکەوتنى هەڵبژاردنی پەرلەمان و ستایشی بەشداريی بەرفراوانی هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستانی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا كرد کە نیشانەی هۆشیاريی سیاسيی گەلی کوردستان و پابەندبوونيه‌تی بە پرۆسەی دیموکراسییەوه‌”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگيی هاوبەش و پێویستيی چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان لە رێگەی دیالۆگی بنیاتنەر و پابەندبوون بە دەستووری عێراقه‌وه‌، کردەوە. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون لەسەر گرنگيی بەردەوامبوونی گفتوگۆ بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانى نێوانيان”.

سوودانی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر. بڕیارە هەر ئەمڕۆ بچێتە سلێمانیش.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “لاى خۆیەوە، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشی پشتگیريی سەرۆکوەزیران ئه‌لسوودانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقی کرد بۆ سه‌رخستنى هەڵبژاردن و جەختی لەسەر گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناخی داهاتوودا کردەوە”.

لە ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونەوەکەیاندا، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان “پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق تاوتوێ کران. له‌مباره‌يه‌وه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستيی دوورخستنەوەی وڵات لە لێكه‌وته‌كانى ململانێی هەرێمی و کاری هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە”.

پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و چۆنیەتيی پەرەپێدانیان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان كه‌ ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەردوولا، ئاماده‌ى بوون.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button