بڕیارێك بۆ دەوامی فەرمانبەران دەرچوو
وەزارەتی پەروەردە بڵاوی كردەوە، لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراقدا، پێویستە رەچاوی دەوامی فەرمانبەران و مامۆستایان بكرێت و كارئاسانیان بۆ بكرێت بە تایبەت ئەوانەی بژمێرن و لە ناو پڕۆسەكەدان.
لە نووسراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی كاری سەرژمێری دەكەن، پێویستە “تەفەڕوغ” بكرێت لەماوەی 10ی ئەم مانگە تا 20ی مانگ كە پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە كە لەو ماوەیەدا ئامانەبوونی مامۆستایان بە “غیاب” دانانرێ، چونكە لەو كاتەدا خەریكی گەمارۆسازی و بژمێرین.
بڕیارە ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەمی ئەم هەفتەیە سەرژمێری گشتیی لە عێراق بەڕێوە بچێت كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە.
Facebook Comments Box