رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی هیوای خواست کۆڕبەندی مێپسیش وەکو هەڵبژاردنی ئەمجارە سەركەوتن بە دەست بێنێت

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كۆڕبەندی “مێپس”ی لە زانكۆی ئەمەریكی –كوردستان لە دهۆك كردەوە و لە سەرەتای قسەكانیدا بەخێرهێنانی ئەو میوانانەی كرد كە لە كۆڕبەندەكەدا بەشدارن.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان رای گەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو لە كۆڕبەندی مێپس قسە و بۆچوونی زۆر دەبێت و دەخرێنە بەردەست بەرپرسانی ناوچەكە بۆ سوود وەرگرتن.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەستخۆشی لە زانكۆی ئەمەریكی كوردستان-دهۆك كرد و گوتی، لەماوەی كەمتر لە 10 ساڵ دەستكەوتێكی گەورەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەبووە.

مەسروور بارزانی باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد و بە هەڵبژاردنێكی سەركەوتووی ناوبردن و هیوای خواست مێپسیش ئەو سەركەوتنە بە دەست بێنێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button