کوردستانگرنگ

ئاسایشی هه‌ولێر سیناریۆیه‌كی كوشتن ئاشكرا دەکات

كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی 12ی 2024) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر سیناریۆیه‌كی كوشتنی ئاشكرا كرد.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گرتەڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە کە تاوانێکی کوشتن ڕووی داوە لەناو شاری هەولێر، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە بەدواداچون ئەنجامدرا، بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، ئەو قوتابیەی کە لە گرتەڤیدێۆکە وا پیشان دەدرێ کە دەکوژرێت و خاوەنی ئەو دوکانەی کە کامێرەی چاودێرەکەی تێدایە دەستگیر کران، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم گرتەڤیدێۆیە لەلایەن چەند قوتابییەکی پەیمانگه‌ی پۆڵەتەکنیکی بەشێوەی کوورتەفلمێک تۆمار کراوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی (سیمینار)ێک لە پەیمانگاکەیان، دواتر گرتە ڤیدۆیەکە مۆنتاژ کراوە و بڵاو کراوەتەوە و هێچ جۆرە چەکێک تێیدا بەکار نەهاتوە”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، ئەوەی جێگەی سەرنجە زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بەبێ ئەوەی لە ڕاستی و دروستی ئەم ڕووداوە دڵنیابن و بکۆڵنەوە گرتەڤیدۆکەیان بڵاو کردەوە، بۆیە داوا دەکەین لە دەزگاكانی ڕاگه‌یاندن لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێک لە بوونی ڕوداوەکە دڵنیابنەوە تاوه‌كوو کاری پیشەیی و متمانەی خۆیان لەدەست نەدەن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button