جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

یەکەم پەیامی بەشار ئەسەد دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی

بەشار ئەسەد: ڕۆژێک دوای کەوتنی دیمەشق، سووریام بەجێ هێشتووە.

دووشەممە، 16-12-2024، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا بۆ جاری یەکەم دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی، لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیاوە پەیامێکی لەبارەی بارودۆخی ئێستەی ئەو وڵاتە و هەڵاتنی بڵاو کردەوە. 

ئەسەد ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن گوایە چەند ڕۆژێک پێش کەوتنی دیمەشق سووریای بەجێ‌ هێشتووە، ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: “تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیی یەکشەممە، 8ی کانوونی دووەمی 2024، لەگەڵ فراوانبوونی هەژموونی تیرۆر لەناو دیمەشقدا مابوومەوە و دواتر بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێیە ڕووسەکانم چوومە لازقییە بۆ ئەوەی لەوێوە بەدواداچوون بۆ بەرەکانی شەڕ بکەم.”

سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە: “لەگەڵ گەیشتنمان بۆ بنکەی سەربازیی حومەیمیم لە بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 08-12-2024، بۆمان ئاشکرا بوو، هێزەکانمان لە هەموو بەرەکانی شەڕ تووشی شکست بوون و پاشەکشەیان کردووە. هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر بنکە ڕووسییەکە بە درۆن، مۆسکۆ داوای لە سەرکردایەتی بنکەکە کرد، ئێوارەی یەکشەممە، واتە ڕۆژی دوای ڕووخانی دیمەشق، دەستبەجێ بنکەکە چۆڵ بکات و هەمووان بەرەو ڕووسیا بەڕێ بکەون.”

ئەسەد باسی لەوەش کردووە: “من هەرگیز یەکێک نەبووم لەوانەی کە لە ئاستی کەسیدا بەدوای پۆستدا دەگەڕام بەڵکو خۆمم بە خاوەنی پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەزانی کە پشتیوانییەکەی لە گەلێکەوە وەرگرتووە کە باوەڕیان پێی هەبووە و دڵنیاییم لە ئیرادەی ئەو گەلە و لە توانای ئەواندا هەڵگرتووە بۆ پاراستنی دەوڵەتی خۆیان و بەرگریکردن لە دامەزراوە و هەڵبژاردنەکانیان تا دوا سات.”

سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا پێی وایە “لەگەڵ کەوتنی دەوڵەت بە دەستی تیرۆر و لەدەستدانی توانای دابینکردنی هەر شتێک، ئەو پۆستە بەتاڵ و بێ مانا دەبێت و هیچ مانایەکیش بۆ ئەوەی بەرپرسەکە تێیدا بمێنێتەوە نامێنێت.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button