کوردستانگرنگ

وردەکاری کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرا

پێشەوا هەورامانی: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ چەند بڕیارێك دران و وەكوو پەیام دەگەیەندرێتە بەغدا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفراسێكدا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێك درا، چەند وەزیرێكی كورد ڕاسپێدران پەیامەكان بگەیەنن بە بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە 11/1/2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفراسێكدا ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێك درا، كە چوار وەزیری كورد لە حكوومەتی عێراق، ئەو بڕیارانە وەكوو پەیام و مەسج دەگەیەنن بە بەغدا.

لەبارەی بڕیارەكانەوە، پێشەوا هەورامانی گوتی:

یەكەم: گرەنتی و مسۆگەركردنی مووچەی ساڵی نوێ و نە دوا بكەوێ و نە كێشەی بۆ دروست بكرێ، بەپێی ئەوەی لەنێو خۆشتەی موازەنە دیاری كراوە و مافی كوردستانە و لەسەر ئە بابەتە هیچ گفتوگۆیەك ناكەین.

دووەم: ئەو هەموارەی لە یاسای بودجە دەكرێ، دەبێ هەرێمی كوردستان قسەی خۆی لەو مادانە هەبێ كەپەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە و بەو جۆرە بێ كە مافی خەڵكی كوردستانە. هەروەها ئێمە داوای مووچە ناكەین بە تەنیا، داوای بودجە دەكەین، ئێمە كیانێكی دەستوورین و نابێ وەكوو پاریزگا مامەڵەمان لەگەڵدا بكرێ و نابێ غەدر لەگەڵ خەڵكەكەی بكرێ و مافی پێشێل بكرێ.

لەباری جێبەجێنەكردنی ئەو داواكارییانە، پێشەوا هەورامانی گوتی: بێگومان ئەو كات بیر لە ڕێكاری دیكە دەكرێتەوە، هیوادارین نەگاتە ئەوەی بڕیارێك بدرێ زیان لە سەقامگیریی عێراقیش بدا، بڕیاری ئەوكات دەگەڕێتەوە بۆ لایەنە سیاسییەكان، كە چ بڕیارێك دەدەن، كشانەوە یان بڕیارێكی دیكە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button