
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرش عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ربژێری ده‌رنه‌چوو و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا به توندی هێرشی كرده سه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح، بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی و خاوه‌نی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، دواتر بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست وه‌ڵامی دایه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕیسواكردنی لێ‌كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێرش عه‌بدولڕه‌حمان، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی بڵاویكرده‌وه، خەون و پڕۆژەی گەورە بۆ خزمەتی گشتی، لەگەڵ مرۆڤی ساختەچی و درۆزن و بچوکدا، تەنها بێ ئومێدی بۆ خەڵک دێنێت، ئێوە بەردەوام بن لە شاردنەوەی ڕووی ڕاستی خۆتان بە درۆکانتان، ئێمەش پلان و بەرنامەی خۆمان دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان و لابردنی ماسکەکانتان.
جێی باسه، ته‌نیا كه‌متر له نیو كاتژمێر دوای بڵاوكراوه‌كه‌ی هێرش عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ربژێری ده‌رنه‌چوو و یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی، عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی و خاوه‌نی ڕه‌وته‌كه له وه‌ڵامی بڵاوكراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، ئەوانەی دەیانەوێت کورسی پەرلەمانتار بکڕن، خۆفرۆش و کڕیار و دەڵاڵەکانیشیان ڕیسوا دەکرێن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشووتر له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ئاشكرا بوو، ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی به‌ده‌ست قه‌یرانی كێشه نێوخۆییهكانییهوه ده‌ناڵێنێت و له ئایینده‌یه‌كی نزیك هێرش عه‌بدولڕه‌حمان، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕه‌وته له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌ندامان و كادیرانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان وازهێنانی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن.



