وتار

نەیارەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە بەغدا پێیان نەکرا دەیانەوێت لە هەرێم بیکەن

-لەم کاتەدا کە هەرێمی لە هەموو کات زیاتر لە دانووستاندنەکانی لەگەڵ بەغدا بۆ بابەتی بودجە و مووچە بەرەوپێشچوونی بەدەستهێناوە. 


-لەم کاتەدا کە بەڵێنی دابینکردنی مووچەی مانگانە لە کاتی خۆیدا لە بەغدا وەرگیراوە.


-لەم کاتەدا کە یاسای بودجە لە بەرژەوەندی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە.


-لەم کاتەدا لە دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە کۆتایی نزیکە و هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە کوردستان کراوە و هاوپەیمانەکانی کورد چاوەڕێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتن. 


-لەم کاتەدا کە ئاڕاستەی هاوکێشە سیاسییەکان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە و لە سوودی بەغدا نییە. 

لەم قۆناغە گرنگە دەبینین نەیارە تەقلیدییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا سەرقاڵی فوکردنن بە خۆڵەمێشی کێشەکان و لەباربردنی سەرکەوتنەکان و تێکدانی هاوکێشەکان لە هەرێمی کوردستان. 

نەیارەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەوەی لە بەغدا پێیان نەکرا دەیانەوێت لە هەرێم بیکەن.

ڕاستە هەرێمی کوردستان هێشتا کێشەی ماوە لەگەڵ بەغدا لە بابەتی بودجە، بەڵام ئەوەى سەرەتاى ئەمساڵ لەسەر دەستى شاندى حکومەتى هەرێم و بە یەکدەنگی کۆی فراکسیۆنەکان لە بەغدا تۆمار کرا، سەرکەوتنێکى گەورە بوو.

سەرەکیترین داواکاری فەرمانبەران کە لە هەمانکاتدا ستراتیژی حکومەت و کابینەی نۆیە چەسپێنراوە.


-ناردنی مووچەی مانگانە لە کاتی خۆیدا، هەموواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە لەگەڵ بەغدا. 

هەموو ئەمانە کە ساڵانی ڕابردوو لایەنە سیاسییەکان و بەشێک لە فەرمانبەران داوایان دەکرد ئەمساڵ لەسەر دەستی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە و ماوەتەوە جێبەجێکردنی و زیادکردنی دەستکەوتەکان، کە ئەمەش پێویستی بە کەشێکی ئارامە لە هەرێم.

بۆ قۆناغی داهاتوو هەرێم دەبێت زۆر ئارام بێت، بۆ ئەوەی پلەی بە پلە هەموو ئەو مافە دەستوورییە لەگەڵ بەغدا بچەسپێنێت و جێبەجێبکرێت بە تایبەت مەسەلەی مووچە و بودجە، بەڵام هەندێک لەناوخۆدا لەمە تێناگەن و نەیارەکانی کوردیش کە باش لەمە تێگەیشتوون و دەیانەوێت ئەو کەشە ئارامە دروست نەبێت. 


بێگومان ئەم قۆناغە بەدڵى زۆرێک لە نەیارە تەقلیدییەکانى هەرێمى کوردستان نەبوو، ئەوانەى بە قاقاوە دەیانگوت. “هەرێممان شکاند” وەک یوسف کلابی و رەیان کلدانى و زۆرى تر کە لەبنەوە سەرقاڵى چنینى ئاژاوەن بۆ هەرێمەکەمان.

چ پەیامێک هەیە لەمە ڕوونتر، ئێستا کە دۆخی عێراق لە ڕووی هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەوە کێشەی هەیە و ئاڕاستەی بای گۆڕانکارییەکان لە سوودی ملیشیاکانی عێراق نییە و داشی هەرێمی بەسەر بەغدا زاڵە، دەبینین نەوەکانی ئاژاوەگێڕی ئەوەی لە بەغدا پێیان نەکرا، پاش تێپەڕبوونی یاسای بودجە و چەسپاندنی مووچە مانگانە، ئاڕاستەی فوی فیتنەیان بەرەو کوردستان هێناوە و دەیانەوێت لێرە دۆخەکە تێکبدەن، ‘بە دڵنیاییەوە ناتوانن’.

لە ڕاستیدا ‘ماتدگرون’ خێمەی حیزبەکان، دەبوو ئاڕاستەی گلەیی و گازندەکانی ڕوو لە بەغدا بێت، کە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش دانووستاندنێکی سەخت و درێژ خایەن توانی موچەی مانگانە بچەسپێنێت، کەچی وەزارەتی دارایی بەغدا ئامادە نییە نە پلە بەرزکردنەوە نە دامەزراندنی نوێ بۆ هەرێم بکات، ئەمەشیان بە ئاشکرا بە شاندی هەرێم وتووە.

بێگومان لەو ساتەوە کە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەوتووەتە سەر بەغدا بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەبوو ئیتر بە بەغدا نەک تەنها مووچە دوانەخات بەڵکو پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەموو شایستەکانی دیکەش کە بۆ فەرمانبەرانی خۆی دەیکات بۆ هەرێمیشی بکات، بەڵام ئەوە ڕوون نییە و دەبینین بەغدا ئەوەی نەکردووە و ئەگەر پێداگری شاندی هەرێمیش نەبوایە مووچەی سێ مانگی کۆتایی هاوشێوەی هەموو ساڵەکانی پێشووتر دەفەوتا. 

-بێگومان هۆکاری ئەمە تەنها فرە کوێخایی بەغدایە و لەو کاتەی تۆ لەگەڵ لایەک ڕێکدەکەویت لایەکی دیکە تێکی دەدات.
-هەموو ئەو تێکدەرانەش ئێستا دەستخۆشی و پشتیووانی لە مانگرتنی سلێمانی دەکەن بێ ئەوەی هیچیان بۆ بکەن. 

وەک چۆن پێشتر دەستخۆشیان لە پەکخستنی خوێندن منداڵ و گەنجی سلێمانی کرد و بە کۆمەڵێک کەس کە هەندێکیان بەخۆیان نازانن و لەم هاوکێشانە تێناگەن، ئەم مەرامانە جێبەجێدەکەن دژی هەرێمەکەمان. 


بێگومان هەمو داواکردنى ماف و نارەزایەتی دەربڕینێک مافى رەواى هاوڵاتیانە، بەڵام  هەر چالاکێکى مەدەنى، دەبێت بەشى ئەوە هۆشیارى

 سیاسى هەبێت ئەو نارەزایەتیەى ئەو بە ئاراستەى بەکارهێنانى سیاسی و فیتنە دروستکردن نەبرێت.
لە ئێستادا کە دانوستاندنەکانى نێوان پارتى و یەکێتى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ  بەرەو پێشچونى گەوەرەى بەدەستهێناوە ، هەروەها موچەى مانگانە لە بەغداوە چەسپێنراوە وەک داوا دەکرا .


 هەروەها دۆخى نێودەوڵەتى لەبەرژەوەندى هەرێمەو لە سودى بەغدا نیە، دەبینى دەستێک لە بەغداوە دێت و دەیەوێت بە دروستکردنى ئاژاوە لە ناوخۆى هەرێمدا ئەم هاوکێشەیە پێچەوانە بکاتەوە و بەرەو پێشچونەکانى هەرێم دوا بخات و کێشەکان لە چارەسەر دورتر بخاتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button