کوردستان
زانیاری لەسەر ئازادکردنی تیکتۆکچییەکان

ئەو تیکتۆکچیانەی بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تیکتۆکەوە دەستگیرکران ١٢ کەس بوون و ئازاد کران.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای زیاتر لە ١٥ رۆژ راگرتنی ١٢ تیکتۆکچی لە زیندانی ئاسایشی سلێمانی، کە دۆسیەکەیان یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیە، سەرجەمیان ئازاد کران بەکەفالەت، کە نابێت جنێو بدەن ونابێت لایڤ بکەنەوە.
هەروەک پێشتر ئاسایشی سلێمانی بڵاوی کردبووەوە، زۆرینەیان کوڕ بوون و یەکێکیان کچ بووە، تۆمەتباران لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردووەتەوە و کاریگەری خراپیان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٧ـی شوبات دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت کەسی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەت و قسەی نەشیاو لە تیکتۆک راگەیاند، دواتر ژمارەی ئەو کەسانە بەرزبووەوە بۆ ١٢ کەس.
Facebook Comments Box