کوردستان
شەپۆلێکی باران بەڕێوەیە

پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە، شەپۆلێکی باران بارین ئەمشەو ڕوو لە کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی و هەڵەبجە دەکات و درەنگانی شەو ئەم شەپۆلە دەگاتە هەولێر و دهۆک.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە دوای نیوەشەوی هەینی بۆ شەممە لە پارێزگای کەرکووک و لە بەرەبەیانیش لە پارێزگای هەولێر و باشووری ڕۆژئاوای شارەکە ڕێژەیەکی زۆری باران دەبارێت.
بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور دروست دەبێت، لە هەندێ ناوچە هەورە بروسکەشی لەگەڵە. ئەم شەپۆلە درەنگانی شەو دەگاتە هەولێر و دهۆک.
لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما بۆ ڕۆژانى دواتر شەش تا هەشت پلە دادەبەزێت.
Facebook Comments Box