کوردستانگرنگ

کەی مووچەی مانگی سێی وەردەگرن؟

سەر️چاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وردبینی لیستی مووچە هێشتا بەردەوامە و ئەگەر گرفت لەناو لیستی مووچەکەدا نەمابێت بەئەگەری زۆرەوە پێش جەژن تەمویلی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر لیستی مووچە کێشەی تێدانەبێت پێش جەژن مووچەی هەرێم دەنێرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان وا چاوەڕوانە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو تەمویلی پێبگات تاوەکو پێش جەژن مووچەی پێدابەشبکات

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاندبوو، لە رێگەی تیمێکی تەکنیکیەوە لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button