
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، کە لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە 6118 فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
دوابەدواى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەرچوونى رێنوێنیی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، بە مەبەستى دابەشکردنى زەویى نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێکهێنانى لیژنەى تایبەت بۆ هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشتو گوزار، فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێدانى رێنوێنی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنێتی شیکردنەوەى رێنوێنییەکان.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 6118 فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکە سوودمەند بوون لە وەرگرتنى زەوى، بەپێى سنوورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
وەزارەتەکە دەڵێت، لەدواى وەرگرتنى رەزامەندیى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار سەبارەت بەو ناوانەى سوودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، سەرجەم ناوى سوودمەندانیان بڵاوکردەوە لە سەرجەم فەرمانگەکانی وەزارەتەکەیان.
بۆ بینینى ناوى سوودمەندان بەپێى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، کلیک لەم بەستەرانەى خوارەوە بکە، بەپێی ئەو شوێنەی تێیدا فەرمانبەریت:
هەولێر
https://docs.google.com/spreadsheets/d/1Bu2HNGL8Xe-FisQxoarZTxZ5I6YTQk48/edit?usp=drive_link&ouid=106457950757207041443&rtpof=true&sd=true
سلێمانى
دهۆک
هەڵەبجە
https://docs.google.com/spreadsheets/d/13PzaF90bLUv-e1YjNCMjuMFC9QWZcjVl/edit?usp=sharing&ouid=106457950757207041443&rtpof=true&sd=true
گەرمیان
سۆران
https://docs.google.com/spreadsheets/d/1CxpztRFly-CLNf8Xl9ZSEYhQ-LAnIwIP/edit?usp=sharing&ouid=106457950757207041443&rtpof=true&sd=true
ڕاپەڕین
زاخۆ