
لە هەولێر هەڵمەتێكی چڕی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا دەستی پێكردووە و لە چەند ڕۆژێكدا دەیان ماتۆڕسكیل دەستیان بەسەردا گیرا.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ڕادەستپێرێت کە دەست بگرن بەسەر هەر ماتۆڕسیكلێكدا کە دەستکاری دەنگی کرابێت و خەڵک هەراسان بكات، هاوكات هەڵمەتەكە ئەو ماتۆڕسكیلانە دەگرێتەوە كە بێ تابلۆن و تۆمار نەكراون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چەند هەڵمەتێکدا دەست بەسەر کۆمەڵێک ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتادا گیرا، کە ببوونە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان و سەرکێشییان ئەنجام دەدا لە شەقامەکان و شۆفێرەكانیان مەترسییان بۆ سەر ژیانی خۆیان و شۆفێرانی دیكە دروست كردبوو.
وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی گەیاندنی خۆراكی ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت لە ماوەیەكی دیاركراودا سەرجەم ماتۆڕسكیلەكانیان تۆمار بكەن، هاوكات داوا دەكات لەمەودوا ماتۆڕسكیلی كارەبایی و بێ دەنگ بەكاربهێنن.



