کوردستانهەواڵ

هەولێر لە سەرپێچی کارەبا یەکەمی کوردستانە

وەزراەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سزای سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی بڵاوکردەوە و زۆرترین سەرپێچی لە هەولێر تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢، وەزارەتی کارەبا خشتەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبای لە هەشت مانگی ئەمساڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.

لەو خشتەیەی سەرپێچییەکاندا کە کۆپییەکی دەست لێنزنیوز کەوتووە، پارێزگای هەولێر، زۆرترین رێژی سەرپێچی بۆ سەرتۆڕی کارەبا تۆمارکردووە، لە کۆی ٨ هەزار سەرپێچی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە (٤هەزار ٥٩٦)یان لە پارێزگای هەولێر بووە.

خشتەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا لە هەشت مانگی یەکەم ٢٠٢٢

هەر بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی وەزارەتی کارەبا، لە کۆی (٥هەزار) سزادان، زیاتر لە ٢هەزاریان هەر لە هەولێر تۆمارکراون. لەو ژمارەیەی سزادراوەکانیش (٢٩ دۆسییە)ـی یاسای سزادان ڕادەستی دادگا کراون.

– هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button