مەرجەکانی ئێران بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا چیە

کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا مەرجی خۆی هەیە و دەڵێت لە ئەگەری قەبووڵکردنی مەرجەکان دەست لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەڵدەگرین.
لە سەروبەرندی بەڕێوەچوونی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، ڕاوێژکارێکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت ئامادەیین بۆ هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا بەڵام مەرجمان هەیە.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: “ئێران بەڵێن دەدات هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو نەهێڵێت، یۆرانیۆم تەنیا بە ئاستێکی پێویست بۆ بەکارهێنانی مەدەنی بپیتێنێت و ڕێگە بە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بدات سەرپەرشتیی پرۆسەکە بکەن. هەموو ئەمانە لە بەرامبەر هەڵگرتنی دەستبەجێی هەموو گەمارۆ ئابوورییەکانی سەپێنراو بەسەر ئێراندا.
ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای سەپاندنی سزای تووندی بە سەر ئێراندا کرد، هاوکات هیوای خۆی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دووپات کردەوە.



