جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

بە داخستنی گەرووی هۆرمز چی ڕوودەدات؟

سەرۆكی سندووقی وەبەرهێنان و بزنسی ڕووسیا دەڵێت، لە ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، قەیرانی گەورەی سووتەمەنی بۆ تێكڕای جیهان و لەپێش هەمووشیانەوە ئەمریكا دروست دەبێت.

دوای لێدانی وێستگە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە، وەک هەڵوێست وەرگرتنێک و تۆڵەکردنەوە، ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز دەکات.

کیریێل دیمیتریڤ، سەرۆکی سندووقی وەبەرهێنان و بزنسی ڕووسیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، نووسیویەتی نرخی نەوت ئێستا لە ئاستی جیهان دا تاڕاددەیەك دیاریكراوە، بەڵام ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت، ئەمریکا پێش هەمووان باجەكەی دەدات و دووچاری کەمیی سووتەمەنی دەبێتەوە، هەروەها نرخی بەنزین زۆر بەرز دەبێتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button