کوردستانگرنگهەواڵ

لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ڕۆژی چوارشەممە، 25ی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكات.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم و مووچەی مووچەخۆران كە بۆ ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێكی نادەستووریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم ڕاگیراوە و دواهەوڵەكانی چارەسەری ئەم بابەتە تاووتوێ دەكرێ.
لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەكرێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button