
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و دوو لە بەرپرسانی باڵای رەوتەکە، لە شاری سلێمانی دەستگیرکران.
سەرچاوەیەک رایگەیاند: “عەلی حەمەساڵح، د. رێبوار کەریم و د. غالب محەممەد لەلایەن هێزێکی ئەمنیی سلێمانییەوە دەستگیرکران”.
ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپێشاندانێک دژی نەناردنی مووچە بەڕێوەبچێت و لیژنەی ئەمنی سلێمانیش رایگەیاندووە، “کاتەکە بۆ خۆپێشاندان گونجاو نییە”.
Facebook Comments Box