کوردستانهەواڵ

لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا گەیشتە بەغدا

سەرۆکی هەواڵگری تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی سوودانیش گفتوگۆ لەبارەی پرسە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە. 

 ئەمڕۆ سێشەممە، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بە یاوەریی شاندێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بڕیارە لەگەڵ چەندین بەرپرسی دیکەی عێراق کۆببێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاریی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرا، بەشێوەیەک ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی.

 چاوەڕوان دەکرێت کاڵن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق پرسی شێوازی چەکدانانی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری پشدەر تاوتوێ بکات و باس لە هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوانیان بکات بۆ ئەو قۆناغە.

 ڕۆژی دووشەممە سەرچاوەیەک دەم پارتی رایگەیاند کە ڕۆژی هەینی یەکەم گەڕی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە گوندی تووەسووران و بانووەقەل جێبەجێ دەکرێت و پڕۆسەکەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆش پەخش ناکرێت. 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button