کوردستانگرنگهەواڵ

کەجەکە وادەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چەکدانانی گەریلاکان ئاشکرا دەکات

کۆما جڤاکێن کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە رێوڕەسمە سیمبولیکەکەی چەکدانانی گەریلا پێشنیوەڕۆی رۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، سەرچاوەیەک لە دەم پارتی رایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە کە رێوڕەسمەکە رۆژی هەینی بەڕێوەدەچێت.

دەوروبەری 10ی تەمموز، گرووپێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رێوڕەسمێکدا چەک دادەنێن.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند: “ئاگادار کراوینەتەوە هەینی 11ـی تەمموز رێوڕەسمی چەکدانانەکە بەڕێوەدەچێت”.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە کەجەکە لە نامەیەکدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، رایگەیاندووە رێوڕەسمەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی 11ی تەمموز لە ناوچەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، رێوڕەسمەکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سەرچاوەکە گوتی: “شوێنی چەکدانانەکە نەگۆڕاوە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گرووپەی بڕیارە وەکو “نیازپاکی” چەک دابنێن، ژمارەیان لە نزیکەی 20 بۆ 30 گەریلادا دەبێت.

شەوی رابردوو کەجەکە رایگەیاند، بەهۆی باردووخۆی “ئەمنی”ـەوە رۆژنامەڤانان ناتوانن راستەوخۆ لە گۆڕەپانی رێوڕەسمەکە ئامادە بن و پەخشی راستەوخۆش ناکرێت”.

لە راگەیێندراوەکەدا کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند: “لە جێگایەکی نزیک رێوڕەسمەکە شاشەیەکی گەورە ئامادە دەکرێت، لە دوای رێوڕەسمەکە دیمەنی تۆمارکراو لەو شاشەیە پێشان دەدرێت؛ تاکە رێگەیە رۆژنامەڤانان بتوانن زانیاری لێوە وەربگرن”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button