کوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی جەختیان کردەوە لە پەرپێدانی رەوشی رۆشنبیری لە کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە 7/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی، حەمەسەعید حەسەن کرد.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە کوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە کولتوورییەکان بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت، پاڵپشتی و هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە کوردستاندا دووپات کردەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button