
پرۆژەی رووناکی زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن، دەگات بە تەواوی شارەکانی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) — وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە نزیکەی 30%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتییان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستییان دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری، و فراوانبوونەکەش تەواوی هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەکی پاکتر لە هەرێمی کوردستان.
بەمشێوەیەش، زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سوومەندن لە کارەبای 24 کاتژمێری.
خشتەی یەک: دوایین ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی
شار | هاوڵاتی | هاوبەش |
هەولێر | 1,375,000 | 354,000 |
سلێمانی | 504,000 | 140,000 |
دهۆک | 176,000 | 50,000 |
کۆی گشتی | 2,055,000 | 544,000 |
هەرروەها، زیاتر لە 2,100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە، و تا کۆتایی ساڵی 2026یش، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە.
خشتەی دوو: کۆی گشتی ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کوژێنراونەتەوە لە پڕۆژەی ڕووناکی